top of page

خواردن و خواردنەوە لە گەشتی شاخەوانی | چی بخۆم و بخۆمەوە لە کاتی گەشتی شاخەوانی؟!




جێی سەرسورمان نیە کە لە کاتی گەشتی شاخەوانی چی خۆری و چەند خۆری و کەی خۆری زۆر گرنگن و دەکرێت کاریگەری تەواو لەسەر گەشتەکەت دابنێت، بەڵام چۆن ؟!


خواردنەوەکان.



گرنگە لە کاتی شاخەوانی جەستەت بە شێداری بهێڵیتەوە و ڕێژەیەکی باش ئاو بخۆیتەوە بە تایبەت لە چەند ڕۆژی پێش گەشتەکەت.

لە ڕۆژی گەشتەکەت هەوڵبدە کەمترین ئاو بخۆیتەوە بە تایبەت لە کاتی سەرکەوتن، ئەگەر پێویستت بە خواردنەوەی ئاو بوو، ئەوا بە ڕێژەی زۆر کەم و بە دانیشتنەوە ئاو بخۆرەوە، تاکو گەدەت ئازاری نەبێت وە هەروەها ئەمە وا دەکات کە لادانی کاتی کەمتربێت بۆ دەست بە ئاو گەیاندن. لە دوای گەیشتن بە لوتکە یاخود شوێنی مەبەست دەتوانێت بڕێکی زیاتر ئاو بخۆێتەوە، بەڵام بیرت نەچێت زۆر بە ‌هێواشی و بە دانیشتنەوە بیخۆرەوە، هەوڵ بدە بەدوور بیت لە خواردنەوە گازی و خواردنەوە وزەبەخشەکان (Energy drinks)، وە ئەگەر حەزت بە خواردنەوەی کافایین بوو وا باشترە چا بخۆیتەوە لە باتی قاوە و وا باشترە چای سەوز یان هەر چایەکی گیایی بخۆیتەوە.



خواردن.



لە پێش گەشت؟

لە وەرزی هاوین و وەرزە گەرمەکاندا، هەوڵ بدە نانی بەیانی نەخۆیت پێش گەشتەکەت، بە پێچەوانەی بیرو باوەرە باوەکان، خواردنی نانی بەیانی لە پێش گەشتەکەت وزەت پێنابەخشێت بەڵکو وا دەکات جەستەت وزە بەکاربهێنێت بۆ هەرسکردن، کاتێک جەستەت دەست دەکات بە هەرسکردن، مێتابۆلیزمی گەدە(ئاگری گەدەت) بەرز دەبێتەوە و جەستەت لە ناوەوە گەرم دەبێتەوە، لە کەشە گەرمەکاندا وا دەکات کە پیویستت بە بڕێکی زیاتر لە ئاو ببێت، و زیاتر و زوتر گەرمات ببێت.


لە وەرزی زستان و بەتایبەت لە و رۆژانەی کە گەشتی شاخەوانی لە ناوچەیەکی سارد دەکەیت، وا باشترە کە نانێکی بەیانی سوکەڵە بخۆیت، ئەویش بۆ ئەوەی کە ئاگری گەدەت بەرز ببێتەوە و جەستەت لە ناوەوە گەرم ببێتەوە، نانی بەیانی سوکەڵە ئەکرێت خورما، چەرەساتی کاڵ یان خوساو یاخود میوە وەرزییەکان بێت.


لە کاتی گەشت؟

لە کاتی گەشت هەمیشە وا باشترە کە ژەمە خواردنی سەرەکیت پێبێت کە لە لوتکە یاخود لە شوێنی دەستنیشان کراو دەخورێت، هەمیشە وا باشترە ئەو ژەمەی کە لە گەشتێکی شاخەوانی دەیخۆیت ژەمێکی زۆر قورس نەبێت، و بەتایبەت ئەو خواردنانەی وات لێدەکەن کە خەواڵوو ببیت، وە یان وات لێدەکەن کە زۆر تینوت ببێت، وە ئەگەر حەزت کرد دەتوانی ژەمێکی سوکەڵەت پیبێت بۆ ڕێگا وەک خورما و چەرەسات و میوەکان چ بە تازەیی یاخود بە وشککراوی.





چۆن خواردنەکانم بە سەلاماتی بگەیەنما جێ؟

لە وەرزە گەرمەکاندا خواردن زۆر بە ئاسانی خراپ دەبێت و دەبێت دێگەیەک هەبێت بۆ پارێزگاری کردن لە خواردنەکان و هێشتنەوەیان بە ساردی تا شوێنی مەبەست، ئەگەر گەشتەکەت وابوو کە توانیت کۆڵ بۆکس لەگەڵ خۆت بەریت ئەوا زۆر باشە، ئەگەر نا دەبێت بیر لە چارەسەرێکی تر بکەیتەوە، جانتای تایبەت بە هەڵگرتنی خواردن هەیە کە پارێزگاری لە دەرەجەی حەرارەتی خواردنەکە دەکات، ئەوێش بە شێوە و قەبارەی جیاواز هەیە، ئەگەر ئەویش نەبوو، با من حەلەکەی خۆمتان پێبڵێم، شەوی پێش گەشتەکام چەند دەبەیەک ئاو یان پەرداصی ئاو دەخەمە ناو بەفرگرەوە تا بیبەستێت و ڕۆژی گەشتەکە خواردنەکەم دەکەمە زەرفێکەوە لەگەڵ سەهۆڵەکان و جوان دایدەخەم، و دوایی دەیخەمە زەرفێکی تریشەوە تا ناو جانتاکام تەڕ نەبێت، لە کۆتایی ڕۆژەکەم زەرفە زیایەکە بۆ کۆکردنەوەی پاشماوەکانم بەکاردەهێنم.



بە هیوای گەشتێکی ئارام و ئاسودە بۆ هەموو لایەک.





12 views0 comments
bottom of page